یەکێتی هەڵۆ عەسکەری بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق بەربژێر دەکات

01-11-2024
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حیزبەکەی هەڵۆ عەسکەری بەربژێر کردووە بۆ ئەوەی لە شوێنی نزار ئامێدی ببێتە وەزیری ژینگەی عێراق.
 
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی  رووداوی راگەیاند، یەکێتی هەڵۆ عەسکەری، سەرۆکی پێشووی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانی بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق بەربژێر کردووە.
 
هەرێم کەمال ئاغا گوتی، نووسراوەکە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بخرێتە دەنگدانەوە.
 
- هەڵۆ مستەفا عەسکەری هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەندروستی و سەلامەتی ژینگەیی.
 
2010 ـ 2012 راوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ژینگە بووە.
 
2012ـ 2018 راوێژکار بووە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
 
2018 - 2020 سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بووە.
 
2020 ـ 2021 راوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

15 لە کوژراوەکان ژن و منداڵن

قایمقامی بروجێردی رۆژهەڵاتی کوردستان: 45 کەس بە بۆردوومان کوژراون و 447 خانوو زیانیان بەرکەوتووە

قایمقامی شاری بروجێرد لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکە، تاوەکو ئێستا 45 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا منداڵ و ژن هەن. دەشڵێت، "زیان بە 447 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی گەیشتووە."