لە ئیلام کامێرای چاودێری لەسەر گڵکۆی قوربانییەکی خۆپێشاندانەکان داندراوە

01-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێزە ئەمنییەکان لە ئیلام کامێرای چاودێری لەسەر گڵکۆی یەک لە قوربانییانی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دادەنێن.
 
مستەفا قەیسەری، برای موحسین قەیسەری، قوربانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022 لە ئیلام لە پەیجەکانی خۆی لە سۆشیالمیدیا رایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کامێرای چاودێری لەسەر گڵکۆی براکەی داندراوە. 
 
مستەفا قەیسەری دەڵێت، هەڕەشەیان لێدەکرێت و دەیانترسێنن، بەڵام تاوەکو کۆتایی دەوەستن و لە خوێنی براکەی خۆش نابن.
 
موحسین قەیسەری لە گۆڕستانی بەهەشتی رەزای ئیلام بەخاکسپێردراوە.
 
موحسین قەیسەری، تەمەن 33 ساڵ، رۆژی 21-09-2022 و لە  خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە نێوشاری ئیلام بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا. شایەتحاڵان ئەو کات رایانگەیاند، ئاسەواری 50 گوللەی ساچمە لەسەر جەستەی هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە