لە شنۆ و مهاباد دوو کەس لە چیا هەڵدێران و گیانیان لەدەستدا

02-05-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە بەرزاییەکانی شارەکانی مهاباد و شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو هاونیشتمانی هەڵدێران و هەردوو گیانیان لەدەستدا؛ بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، لەکاتی هەڵدێراندا زەبری قورس بەر سەریان کەوتووە.
 
یەکێک لە رووداوەکان دوێنێ پێنجشەممە 01-05-2025 لە بەرزاییەکانی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە، هاونیشتمانییەکی تەمەن 56 ساڵ، کە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووەتە چیاکان، هەڵدێراوە.
 
حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە رایگەیاند، لەکاتی هەڵدێرانیدا، زەبرێکی قورس بەر سەری کەوتووە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
بەگوتەی حەمید مەحبوبی دوو تیمی فریاکەوتنی شنۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای چەند کاژێرێک، توانیویانە تەرمی هاونیشتمانییەکە بهێننە خوارەوە.
 
 بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری ورمێ، سەبارەت بە رووداوی دووەم رایگەیاند، هەر دوێنێ لە نزیک گوندی ماژگەی سەر بە شاری مهابادی پارێزگاکە، پیاوێکی بەساڵاچوو لە بەرزاییەکانەوە هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گەیێندراوەتە دادپزیشکیی شارەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".