فلای ئەربیل: رۆژانە گەشتی راستەخۆمان بۆ ئەورووپا و ئیستەنبووڵ هەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای فلای ئەربیل رایدەگەیێنێت، رۆژانە گەشتی راستەخۆیان بۆ ئەورووپا و ئیستەنبووڵ بەردەوامە. ئاماژەبەوەش دەکەن، هەرکەس تیکیت لەرێگەی "هەژماری من"ـەوە بکڕێت و گەشتەکەی هەڵوەشێتەوە راستەخۆ پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی.
 
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەشتی رۆژانەمان بۆ ئیستەنبووڵ و ئەڵمانیا بەشێوەی راستەوخۆ بەردەوامە".
 
بە گوێرەی فلای ئەربیل، هەرکەسێک بیەوێ دەتوانێت لە رێگەی ئەپلیکەیشن یان وێبسایتی فلای ئەربیلەوە تیکت ببڕێت و پارەکەی لە رێگەی بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەی "هەژماری من" ـەوە بدات.
 
لاوەند مەموندی دەڵێت: "ئەوانەی کە تیکت لە رێگەی بانکییەوە دەبڕن، ئەگەر گەشتەکەیان هەڵوەشایەوە، پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەیان".
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل گوتی: "کۆمپانیاکەمان تاکە هێڵێکە لە عێراق کە گەشتی رۆژانەی هەیە بۆ ئەورووپا، ئەویش بە هاوبەشی لەگەڵ هێڵی ئاسمانیی ئوور".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی هاتووچۆ دەست بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا دەگرێت. وێنە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا لە هەولێر دەستیپێکرد

پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆمەتی بێزارکردنی خەڵک لە گەشت و سەیراندا دەستی بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا گرت. گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆ دەڵێ، هەر کەسێک بە ماتۆڕسکیلەکەی نمایش بکات و خەڵک بێزار بکات، دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێ