رووداو دیجیتاڵ
قائیمقامی قه‌زای ماوەت رایگەیاند، لە چەمی دوو چه‌مان گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە. گەنجەکە گوتارخوێنی مزگەوتێکی شارباژێڕە و تەمەنی 31 ساڵە.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دواینیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن چوونەتە چه‌می (دوو چه‌مان) و یه‌كێك له گه‌نجه‌كان به‌ناوی هیوا حوسێن عه‌لی له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه".
کامەران حەسەن ئاماژەی بەوەشدا، تەرمی هیوا حوسێن له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌وه پاش كه‌متر له نیو كاژێر ده‌رهێنراوە و راده‌ستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
محەممەد حوسێن، برای هیوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نازانین رووداوەکە چۆن بووە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی هاوکار بوون بۆ دەرهێنانەوە تەرمەکە".
هیوا حوسێن تەمەنی 31 ساڵە و ناسراوە بە مەلا هیوا، ئەو گوتارخوێنی مزگەوتی گۆرانکە بوو لە شارباژێر.
پێشتریش لە مانگی ئاداری ئەمساڵ سێ گەنجی خەڵکی سلێمانی و هەولێر لە چەمی خەمۆلکەی قەزای ماوەت کە بۆ وێنەگرتن چووبوونە ئەو شوێنە کەوتنە ناو ئاوەکەوە و خنکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ