لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنە 14 کەس بریندار بوون

02-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان هەمەدان - سنە 14 کەس بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025 بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "کاژێر 04:00ی بەرەبەیان لە رێگەی سەرەکیی نێوان هەمەدان – سنە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و لە ئەنجامدا 14 کەس بریندار بوون."
 
هودائی گوتی، ئەو 14 کەسە لەنێو پاسێکدا بوون "کە ئەندامی تیمێکی زۆرانبازی بوون."
 
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو تیمە لە پاڵەوانێتییەک گەڕاونەتەوە و لەنزیک سەڵەوات ئاوا تووشی رووداوەکە بوون."
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی و هاووڵاتی لە رووداوەکانی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.