رووداو دیجیتاڵ
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هێزێکی سوپای عێراق لە سنووری کەرکووک، چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەیش بریندارن.
هێرشەکە لە سنووری گوندی زغێتونی سەر بە ناحیەی رەشادی باشووری کەرکووک روویداوە، هێزێکی سوپای عێراق کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار سەرباز کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێزێکی هەواڵگریی لیوای 47، فیرقەی 11 بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکێک بۆ کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش دەرچوون. هێزەکە رووبەڕووی کەمینێکی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و تەقەیان لێکراوە. بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەیش بریندارن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیکردووەتەوە، دوای هێرشەکە، هێزەکانیان گەمارۆی گرووپەکەی چەکدارانی داعشیان داوە و رووبەڕوویان بوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ