یونامی: چاومان لەوەیە چیدی ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردن دروست نەکرێت

03-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات و هیوا دەخوازێت، چیدی ئاستەنگی بۆ پرۆسەکە دروست نەکرێت. 
 
رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە گوتی: چاومان لەوەیە چیدی ئاستەنگ [بۆ هەڵبژاردن دروست نەکرێت]. 
 
کلاودیۆ کۆردۆن ئاماژە بەوەش دەکات، کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پشتگیرییەکانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاتێک داوای لێدەکرێت. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌يه‌م) له‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ـى ساڵى 2005ـی هه‌مواركراو، "نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه‌ به‌ دياريكردنى رۆژى 10-6-2024 به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان."
 
به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌، هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه،‌ کە هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ رۆژى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشتر دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی دیاریکرد؛ یەکەمجار رۆژی 1/10/2022 بوو، بەڵام نەتواندرا لەو کاتەدا هەڵبژاردن بکرێت و بۆ جاری دووەم 25ـی شوباتی 2024 وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریکرا، بەڵام دووبارە نەتواندرا لە کاتی خۆی هەڵبژاردن بکرێت.
 
رۆژی 3ـی کانوونى دووەمى 2024، کۆمیسیۆن نووسراوى فەرمى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و ئاماژەى بەوە دا، ناتوانێت لە 25ـی شوباتی 2024 هەڵبژاردن بەڕێوەببات.
 
سێ ملیۆن و 789 هەزار و 630 دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام لەو ژمارەیە تەنیا دوو ملیۆن و 787 هەزار و 689 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرکردووە و دەتوانن بەشداریی لە دەنگدان بکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.