بوومەلەرزەیەک لە کۆیە روویدا

03-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای کۆیە روویدا. کەشناسێک دەڵێت، گوڕەکەی 3.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی شەوی هەینی 3ی ئایار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاتی بوومەلەرزەکە نزیک کاژێر 10:28 شەو بووە.
 
قووڵیی بوومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا بووە. ئەو کەشناسە گوتی، بوومەلەرزەکە دوو چرکەی خایاندووە و زۆرینەی هاونیشتمانیانی کۆیە و بەشێک لە خەڵکی تەقتەقیش هەستیان پێکردووە.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە یان نا و بۆ هەبوونی زیان لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار نەکراونەتەوە.
 
عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە رووداوی گوت، بوولەرزەکە لەنێو کۆیەدا لەلایەن هاونیشتمانیانەوە هەستی پێکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆنابینەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک'' لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین. دەشڵێت، ''بۆنە زۆرن بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کۆببینەوە، بەڵام یەکێتی قسە لەسەر هەڵبژاردنێک ناکات، کە بڕیاری لەسەر دراوە.''