قوباد تاڵەبانی: هیوادارین هەرچی زووە ئاواتە مەزنەکەی سری سورەییا بە هەوڵ و هیممەتی ئاشتیخوازان بێتەدی

03-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر دەڵێت، "لە دڵەوە سەرەخۆشی لە هەڤاڵەکانی لە دەمپارتی و هەموو ئاشتیخوازانی کورد و تورک دەکەم."
 
ئەمڕۆ شەممە، 03-05-2025، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات شاندی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی، کۆچی دوایی کرد.
 
سری سورەییا ئۆندەر، شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی کرا. دوای 18 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت، هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی هەموومانی دڵگران و تازیەبار کرد 
 
پێش دوو مانگ بە دڵێکی پڕ لە هیوا و سیمایەکی سەرڕێژ لە گەشبینییەوە دەیڕوانییە پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی گەلی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا. بە داخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایە نەدا تاوەکو ئەو داهاتووە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبوو، بە چاوی خۆی ببینێت."
 
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "هیوادارین هەرچی زووترە ئاواتە مەزنەکەی بە هەوڵ و هیممەتی ئاشتیخوازان بێتەدی."
 
دەم پارتی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە،چواری ئایاری 2025، تەرمی سری سورەییا ئۆندەر لە ئیستەنبووڵ لە گۆڕستانی زنجیرلی کویوو بەخاکدەسپێدرێت.
  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.