بە تەواوبوونی رێگەی هەولێر- کۆیە دووری نێوان دوو شارەکە بۆ 30 خولەک کەمدەبێتەوە

04-05-2025
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
درێژی رێگا نوێیەکە37 کیلۆ مەترە.
درێژی رێگا نوێیەکە37 کیلۆ مەترە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارکردن لە پڕۆژی رێگەی هەولێر- کۆیە بەردەوامە، بۆ ئەوەی خێراتر لە وادەی خۆی کە زیاتر لە سێ ساڵە تەواوبکرێت.
 
رێگا دووسایدەکە 37 کیلۆمەترە، پلان وایە 20 کیلۆمەتری هەولێر تاوەکو سنووری دێگەڵە سەرەتای 2026 تەواوبکرێت. بە تەواوکردنی تەواوی رێگاکەش، نێوان هەولێر- کۆیە لە 50 بۆ 60 خولەک، دەبێتە کەمتر لە 30 خولەک.
 
کەیفی فارس، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە لە کۆمپانیای ئاوزان گوتی، "بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە، پەنا بەخوا لە ساڵی داهاتوو ئەو 20 کیلۆمەترە دەکەوێتە خزمەتی خەڵک. باش بەرەوپێشچووین بەرەو 20 کیلۆمەتر و لە سنووری دێگەڵەش تێپدەپەڕین."
 
لە پڕۆژەکەدا جگە لە دووسایدەکە، کە هەر سایدێکی سێ هێڵی هاتووچۆیە، 10 ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس و پردێکی 250 مەتری تێدایە.
 
کەیفی فارس لەوبارەیەوە دەڵێت، "هاوتەریب لەگەڵ دروستکردنی رێگاکە، پێویستە ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسەکانیش کاریان بۆ بکرێت، ئێستا خەریکی کارگەی کۆنکرێت و کارگەی قیرین هەر لە پرۆژەکەدا."
 
پێناچێت کەس هێندەی شوان واحید، چاوەڕوانی تەواوبوونی رێگاکە بێت، چونکە ئەو لە رووداوێکی هاتووچۆی رێگا یەک سایدەکەی ئێستا باوک، دایک، نەنک و برایەکی لەدەستداوە.
 
شوان واحید، فەرمانبەرە و لەبارەی تەواوکردنی رێگاکە باس لەوە دەکات، "هیوادارین زوو تەواوبکرێت، کاری باشی بۆ کراوە، پەنا بەخوا تەواودەکرێت، بۆ ئەوەی کەسی دیکە نەبێتە قوربانی رێگا یەک سایدەکە."
 
ئومێد گۆمەشینی، هاونیشتمانیێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەدات،  "سەلامەتی، ژیان و سەروماڵی خەڵک پارێزراو دەبێت."
 
بەگوێرەی پلانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ 10 ساڵی داهاتوو، هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی دوو هەزار کم رێگای دووسایدی دەرەوە هەیە، ئێستا 930 کیلۆمەتر هەیە و پێویستە 970ـی دیکە دروستبکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.