رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سووریا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، چەکدارانی سەر بە تورکیا 49 کەسیان لە هەرێمی عەفرین دەستگیر کردووە، کە لەنێویاندا منداڵیش هەن.
لە راپۆرتەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سووریادا ئەوەش هاتووە، لە گوندەواری ناوچەی مەیدان ئیکبس، 25 هێکتار دارستان و کشتوکاڵ سووتێندراون.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە راجۆ 150 هێکتار و لە گوندی رەمزانا 150 دۆنم زەویی کشتوکاڵی سووتێندراون.
لە چوارچێوەی پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیاشدا، لە سنووری شاری جندرێس دوو گوند بە سەرپەرشتیی رێکخراوی شەمس ئەل-ئەمەل دروست دەکرێن، کە خەڵکی عەرەب و هاوردەی تێدا نیشتەجێ دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ