لە کۆیە گوللـە هاوەنێکی سەردەمی بەعس بە مێرمنداڵێکدا تەقییەوە؛ چاوێکی لەدەستدا

03-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆیە مێرمنداڵێک دەستکاریی گولـلە هاوەنێکی سەردەمی بەعسی کرد و پێیدا تەقییەوە، بەهۆیەوە چاوێکی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ (شەممە، 3ـی ئابی 2024) شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، مێرمنداڵێک بەناوی عەبدولرەحمان عەبدولخالق، کە تەمەنی 12 ساڵە و لە خێزانە رەوەندەکانە، دەستکاریی گوللـە هاوەنێکی سەردەمی بەعسی کردووە، لە ئەنجامدا پێیدا تەقیوەتەوە."
 
گوتیشی، "مێرمنداڵەکە چاوێکی لەدەستداوە و دەست و قاچەکانیشی بریندار بوون، دوای فریاگوزاریی سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانە لە هەولێر کراوە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە هەمان شوێنی تەقینەوەی ئەو هاوەنەدا، هێزەکانی ئاسایشی کۆیە گوللـە هاوەنێکی دیکەیان دۆزیوەتەوە و هەڵیانگرتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.