لە کەمپێکی سنووری زاخۆ ئاگر کەوتەوە و 12 خێمە سووتان

03-09-2022
ئاگر لە کەمپێکی سنووری زاخۆ دەکەوێتەوە
ئاگر لە کەمپێکی سنووری زاخۆ دەکەوێتەوە
A+ A-

سۆران - حوسێن

لە کەمپی باجد کەنداڵ لە سنووری زاخۆ، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە 12 خێمەی ئاوارە ئێزدییەکان سووتان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی زاخۆ دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ زانینی زیانەکانی رووداوەکە.
 
رۆژی شەممە 3-9-2022، ئەڤیندار عیزەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگرەکە کاژێر 09:00ی ئەمڕۆ کەوتەوە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکەمان بۆ روون نەبووەتەوە، بەڵام بەئەگەرێکی زۆرەوە هۆکارەکە شۆرتی کارەبا بووە".
 
بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی هەژمارکردنی زیانەکانین. گوتیشی: "جارێ نازانین جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی هەبووە یان نا".
 
یەکێک لەو هاونیشتمانییانەی کە خێمەکەی سووتاوە، بە یوسف مووسا، پەیامنێری رووداوی لە زاخۆ گوت، 20 ملیۆن دینار لە خێمەکەیاندا بووە و سووتاوە، هەروەها کچێک رایگەیاندووە کە زێڕی هەبووە و لەنێو خێمەکەدا لەنێوچووە.
 
هاونیشتمانییەکی دیکەیش گوتی: "هیچ داوایەکمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، چونکە لە رابردوودا چەند خێمەیەکیان سووتاوە و هیچمان بۆ نەکراوە".
 
کەمپی باجد کەنداڵ لە سنووری زاخۆ، کوردانی ئێزدیی ئاوارەی هەرێمی کوردستان نیشەجێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.