مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان

03-10-2022
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی کرد و لە دیدارێکدا باسی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە نابێ عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێکان.
 
رۆژی دووشەممە 03-10-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و ‏پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى، تاوتوێ كران.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە "پێويسته‌ رێز ‏له‌ سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ره‌تيانكرده‌وه‌ عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى ‏يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌ هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ‏به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ‌ ئه‌و وڵاتانه‌."
 
لە سەرەتای ئەم مانگە، خۆپێشاندەرانی تشرینی لە بەغدا دەستیان بە خۆپێشاندان کردەوە. لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو رووداوانە کرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان لەوە كرده‌وه‌ كه‌ پێویستە خوێن و گيانى هاووڵاتييان ‏و خۆپێشانده‌ران له‌ هه‌موو عێراق بپارێزرێت، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبه‌ت و گشتى، ‏خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاريى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان بكه‌ن بۆ ‏جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.‏
 
مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ رێز ‏له‌ سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ره‌تيانكرده‌وه‌ عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى ‏يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌ هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ‏به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ‌ ئه‌و وڵاتانه‌.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر

درۆنی وێڵ و ئامانجی سڤیل؛ 8 رۆژە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

بۆ هەشتەم رۆژ لەسەریەک هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون، دوایین هێرشیش بۆ سەر بارەگای دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی بوو، کە بە درۆنێک بوو، بەڵام بەر لەوەی ئامانجەکەی بپێکێت تەقەی لێکرا و خرایە خوارەوە