رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق، سەرەخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت، لەپێناو ئازادیی عێراق و شکۆی گەلەکەیدا خەباتی کرد.
لە راگەیێندراوی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانیدا هاتووە، "سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە رۆڵی نیشتمانپەروەرانە و خەباتگێڕانەی سەرۆک تاڵەبانی دەکات کە هاوشانی هێزە نیشتمانییەکان بە سەرجەم ئاراستە جیاوازەکانەوە رووبەڕووی دیکتاتۆریەت بووەوە، ئەوەش لەپێناو ئازادیی عێراق و شکۆی گەلەکەی."
سوودانی رایگەیاندووە، "میراتی سەرۆک تاڵەبانی هانمان دەدات بۆ کارکردن لەپێناو چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری، ئازادی و پتەوکردنی بنەما دەستووری و یاساییەکان کە چەتری هەموو عێراقییەکانە".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق، رۆژی 17-12-2012 لە بەغدا باری تەندروستی تێکچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی 19-07-2014 گەڕایەوە سلێمانی و 3ی تشرینی یەکەمی 2017 کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ