بەرپرسێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

03-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە شەوی رابردوو هیچ هێرشێک کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. 
 
ئەو گرووپە چەکدارانەی لە عێراق خۆیان وەکو موقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، شەوی رابردوو بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و "راستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 03-12-2023 بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو زانیارییانە رەت دەکەینەوە و هیچ هێرشیک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر."
 
هاوکات بەگوێرەی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە شەوی رابردووەوە بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند گەشتێک لەنێوان هەولێر و ئیستەنبووڵ، عەممان، دۆحە و بەسرە بێ کێشە بەڕێوەچوون و ئاماژە بە دواخستنی هیچ گەشتێکێش نەکراوە، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی قاهیرە – هەولێر کە پێویست بووە کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
 
بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم بۆ رووداو، لە 17-10-2023وە 73 جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و لە ئەنجامدا 66 راوێژکاری سەربازی، سەرباز و کارمەندیان بریندار بوون کە هەموویان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.