فڕۆکەی تورکیا سنووری ناحیەی مانگێشک لە ئامێدی بۆردوومان دەکات

04-01-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی سنووری ئامێدی دەڵێت، ئەمڕۆ ئێوارە فڕۆکەی تورکیا دوو جار دەوروبەری گوندی باترشێ -ی لە ناحیەی مانگێشک لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانی بۆردوومانەکە نەزانراون. 
 
لەزگین رەئوف، خەلکی گوندی باترشێیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆردوومانەکە کاژێر 15:00ـی دوای نیوەڕۆ بووە و "گوێمان لە دەنگی بۆردوومانەکە بووە، کاژێر 17:00ـی ئێوارەش جارێکی دیکە دەنگی بۆردوومان ھاتووە." 
 
بە گوتەی لەزگین رەئوف، ئەمە یەکەمجارە ئەو شوێنە بۆردوومان دەکرێت و سێ ماڵ لە گوندەکەن، بەڵام شەوان بەھۆی مەترسیی بۆردوومانەوە، چۆڵی دەکەن.
 
بریندار حەیدەر، بەڕێوەبەری ناحیەی مانگێشک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە لایەن خەڵکی گوندەکە ئاگادارکراونەتەوە کە دوو "دەنگی گەورە" لە گوندەکە بیستراون و، تاوەکو ئێستا زانیاریی وردی لەبارەوە نازانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا. وێنە رووداو

وەزارەتی کارەبا: 65%ـی هاونیشتمانیان 24 کاژێر کارەبایان هەیە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای رایگەیاند، کێشەی کوژانەوەی کارەبای دهۆک و هەولێر کە بەهۆی رەشەباوە دروستبووبوو چارەسەر کراوە. دەشڵێت: "65%ـی هاونیشتمانیان لە پڕۆژەی رووناکیدا 24 کاژێر کارەبایان هەیە."