ئیمارات لەبارەی پڕۆژەی رووناکی بۆ مەسرور بارزانی: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین

04-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی رووناکی و کارەبای 24 کاژێرییان کرد. وەزیرە ئیماراتییەکە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک لەم بوارەدا دەربڕی.
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (4-2-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزرووعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە، بەتایبەتی کەرتی کارەبا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە ئاماژە بە "پڕۆژەی رووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری لە هەرێمی کوردستان کرا" و سوهەیل مەزرووعی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە دەربڕی.
 
دەقی راگەیێندراوی حکومەت:
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.
 
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم رووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی رووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە UN تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوتیان کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کرا وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.