رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 11:30 بەکاتی رۆژهەڵات، واتە 11 بە کاتی هەرێمی کوردستان، سەربازگەی سوپای ئێران (ئەرتەش) لە گەڕەکی سۆغانای بانە کرایە ئامانج و سەرچاوەیەکی رووداو لە شارەکە دەڵێت، دووکەڵ لە شوێنی بۆردوومانەکە بەرزبووەوە.
رۆژی چوارشەممە 4/3/2026 سەرچاوەیەک لە شاری بانە بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 11 بە کاتی هەولێر، 11:30 بەکاتی رۆژهەڵات سەربازگەی ئەرتەشی ئێران لە گەڕەکی سۆغانانی بانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، بەهۆی بوونی کۆگای چەک و تەقەمەنی لە سەربازگەکە زیاتر لە نیو کاژێر هەر دەنگی تەقینەوە لەناو سەربازگەکە دەبیسترا و تاوەکو ئێستاش دووکەڵی لێ بەرزدەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ