رووداو دیجیتاڵ
تەرمی کۆسار نەوزاد کە نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی لە چەمێکی ماوەت خنکان، دۆزرایەوە.
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی کۆسار نەوزاد لە دووری 100 مەتر لە شوێنی دۆزینەوەی دوو تەرمەکەی دیکە دۆزراوەتەوە و بە هێلیکۆپتەر دەیهێننە سەرەوە و دواتر بۆ پزیشکی دادی سلێمانی دەبرێت و رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێت.
لە ئێوارەی یەکەم رۆژی بەهار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت بێسەروشوێنبوون، لەو ماوەیەوە تاوەکو ئێستا تیمە خۆبەخشەکان، خەڵکی ناوچەکە، تیمی فڕۆکەوانی و تیمی مەلەوانی بەدوایاندا دەگەڕان.
رۆژی شەممە 2-4-2022 کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی هەڵکەوت نووری و دەروون رەئووف لە گۆمی بەردەباز لە چەمی قەشان – ماوەت دۆزراونەتەوە.
سێ گەنجەکە دوایین وێنە و گرتەی ڤیدۆییان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەو چەمە بووە. کۆسار و دەروون خەڵکی گوندی بەرسماقی ماوەتن، هەڵکەوت نووریش دانیشتووی هەولێرە و بۆ سەردان چووبووە ماڵی باوکی هاوژینەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ