بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر: تای خوێنبەربوون خواستی لەسەر گۆشت کەمکردووەتەوە

04-05-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
دووکانێکی گۆشتفرۆش لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دووکانێکی گۆشتفرۆش لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر دەڵێت، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکەیان بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە 30٪ـەوە بۆ 5٪ کەمبووەتەوە.

هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر بە رووداوی گوت، تای خوێنبەربوون پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە نییە، بەڵکو لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بڵاودەبێتەوە.
 
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: "لە یەک هەفتە پێش جەژنی نەورۆزدا رۆژانە 150 تۆن گۆشت دەخرایە بازاڕەوە. ئەمە زۆرترە لەو بڕەی جەژنی قوربانی رابردوو خرایە بازاڕ".
 
هەڵمەت هەمزە دەڵێت: "لە سەربڕخانەی هەولێر خواست لەسەر گۆشت 30٪ بۆ 35٪ کەمبووەتەوە، ئەوەش دوای تۆمارکردنی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک"؛ گوتیشی: "پێش تۆمارکردنی یەکەم تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک، رۆژانە زیاتر لە 800 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک لە سەربڕخانەی هەولێر سەردەبڕدران، بەڵام ئێستا کەمبووەتەوە. دوێنێ شەممە 582 سەر ئاژەڵ سەربڕدران". 
 
هەڵمەت هەمزە لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووریی کاژێر 09:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو لە پێشكێشكردنی محەممەد شێخ فاتیح گوتیشی: "ئێستا رۆژانە تێكڕا 100 بۆ 120 سەر ئاژەڵی گەورە و 500 بۆ 550 سەر ئاژەڵی بچووک سەردەبڕدرێن".
 
ئەو بەڕێوەبەرە گوتیشی: "ئەگەر لە هەولێر، سلێمانی هەڵەبجە و کەرکووک، رێکار دژی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون نەگیرابایە بەر، ئێستا هاوشێوەی شارەکانی عێراق بڵاودەبووەوە".
 
هەڵمەت هەمزە دەڵێت، ئێستا لە سەربڕخانەی هەولێر "ئاژەڵ پێش و پاش سەربڕینی، بە چەندین فلتەردا دەڕوات و وەزارەتی تەندروستی کەرەستەی پێویستی بۆ سەربڕخانەکان دابین کردووە".
 
بە گوتەی هەڵمەت هەمزە، "پێشتر نزیکەی 30٪ـی ئاژەڵەکان لە دەرەوەی سەربڕخانەکان سەردەبڕدران، بەڵام ئێستا ئەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و رەنگە تەنیا 5٪ـی ئاژەڵەکان ئێستا لە دەرەوەی سەربڕخانەکان سەرببڕدرێن، ئەوەش دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون".
 
رۆژی 3-5-2024، د.فەریدون حەمەد قادر، بەرێوەبەری تەندروستی لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە رووداوی گوت: "گۆشتخواردن نابێتە هۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، بەڵکو توشبوون بە نەخۆشییەکە پەیوەستە بە شێوازی سەربڕینی ئاژەڵ و ئامادەکردنی گۆشتەکە". 
 
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و لە رێگەی گەنەوە بۆ ئاژەڵ بەشێوەیەکی سەرەکی دەگوازرێتەوە.
 
ئاژەڵی ماڵی و کێوی وەک گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ دادەنرێن. بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە عێراقدا نوێ نییە و سەرەتاکەی بۆ ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە.
  
نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە مرۆڤدا بەپێی پسپۆڕانی بوارەکە ئەمانەن: سەرئێشە و ئازاری مل و سک، سووربوونەوەی چاو و سەر شان و سنگ، سکچوون و رشانەوە کە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".