رووداو دیجیتاڵ
رێکخەرانی 10یەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئامەد چالاکییە هونەرییەکانی فێستیڤاڵەکەیان وەستاند، ئەوەش بەهۆی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەرەوە.
25ـی نیسانی 2025، 10یەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئامەد بە سەرپەرشتی گەورەشارەوانیی ئامەد دەستی پێکرد.
بڕیاربوو فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی- دەم پارتییەوە کە هاوکات هونەرمەندیش بوو، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بڕیاری وەستاندنی چالاکییەکانیان دا.
بڕیار بوو شەوی رابردوو شانۆگەری چنوور لەلایەن شانۆکارانی کۆمەڵەی ئەکادیمیای هونەری سنەوە نمایش بکرێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئۆندەر هۆکار بوو بۆ ئەوەی شانۆکە نمایش نەکرێ.
سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کێشە لە شاخوێنبەری دڵی هەیە. ئەو کات پزیشکەکان رایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە جەڵتە لێی داوە و دوێنێ شەممە کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ