رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە منداڵێکی حەوت ساڵاندا و بەو هۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
رۆژی یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 7:00ـی ئێوارە، ماتۆڕسکیلێک لە منداڵەکەی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وەکو گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستگیرکراوە، ناوی (هـ. س. خ) و تەمەنی 22 ساڵە.
ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع. خ. ع) و دانیشتووی زاخۆیە و حەوت ساڵە.
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ