کەشناسێک: تاوەکو درەنگی ئەمشەو باران و تەرزە بەردەوام دەبێت

04-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کات و شوێنی جیاجیادا و لە کاتەکانی شەودا لێزمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "تاوەکو درەنگی ئەم شەو شەپۆلێکی باران، تەرزە و برووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
 
رۆژی یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نزیکەی کاژێرێکە شەپۆلێکی باران و تەرزە، کە هەورەبروسکەشی لەگەڵدایە، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو درەنگی ئەمشەو.
 
ئەو کەشناسە دەڵێت، ئەم شەپۆلە سەرتاسەرییە و پێش باران و تەرزەکە بایەکی تووند بەشی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو درەنگانی ئەم شەو بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، محەممەد کەمال گوتی، پێشبینی دەکەین کاژێر 11:00 بۆ 12:00ـی نیوەڕۆ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. چەقی بارانبارینەکە پارێزگای دهۆک، دەوروبەری پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەرمیان دەبێت و تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان هەور دەبێت و هەورەبروسکەش دەبێت. لە کات و شوێنی جیاجیادا و لە کاتەکانی شەودا لێزمەباران دەبارێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بارانی 12 کاژێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی لە 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ تاوەکو 09:00ـی ئەمشەو بڵاوکردەوە:
 
هەولێر: 2.4 ملم
 
پیرمام: 7.9 ملم
 
کەرکووک: 1.0 ملم
 
چەمچەماڵ: 13.0 ملم
 
حاجی ئۆمەران: 15.8 ملم
 
سۆران: 9.0 ملم
 
کەلار: 5.0 ملم
 
بازیان: 4.0 ملم
 
مەیدان: 4.2 ملم
 
دەربەندیخان: 1.6 ملم
 
شەمامک: 1.9 ملم
 
دووز: 0.2 ملم
 
ئاکرێ: 0.2 ملم
 
بامەڕنی: 0.2 ملم

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.