پارێزگای ئامەد: هێرش نەکراوەتە سەر قوتابخانە و شەڕ لەنێوان دوو برا بووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای ئامەد لەبارەی هێرشی کەسێک بە چەکەوە بۆ سەر قوتابخانەیەک رایگەیاند، ئەو دیمەنەی بڵاوکراوەتەوە کێشەی نێوان دوو برا بووە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر قوتابخانە.
 
پارێزگای ئامەد لەبارەی ئەو دیمەنانەی تێیدا کەسێک لە ناوچەی یەنیشەهر بە تفەنگی راوکردن لە دەوروبەری قوتابخانەیەک دەبینرێت، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای ئامەد هاتووە، "لەبارەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی  رووداوێکی ئەمنیی چەکداری لە بەرامبەر قوتابخانەیەک دەکەن؛ دڵنیاتان دەکەینەوە کە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر قوتابخانەکە. رووداوەکە تەنیا کێشەیەکی نێوان دوو برایە کە لە نزیک قوتابخانەکە روویداوە و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا."
 
کەسێک بە ناوی (س. ی) کە بە تفەنگی راوکردنەوە سووڕاوەتەوە، دەستگیرکرا. لە رووداوەکەدا کەس بریندار نەبووە، بەڵام دیمەنی چرکەساتەکانی رۆیشتنی ئەو کەسە بە چەکەکەیەوە بە مۆبایلی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
 
رۆژی 15-4-2026 لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان، قوتابییەکی پۆلی هەشتەم بە ناوی عیسا ئاراس مێرسینلی، هێرشی کردە سەر قوتابخانەی ناوەندیی ئایسەل چالک کە خۆی لەوێ قوتابی بوو و لە ئەنجامدا 9 قوتابی و مامۆستایەکی کوشت، هەروەها 13 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
 
هەروەها رۆژی 14-4-2026 لە ناوچەی سوێرەگی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، قوتابییەکی تەمەن 19 ساڵ بە تفەنگ هێرشی کردە سەر قوتابخانەی پیشەیی و تەکنیکیی ئەحمەد کۆیونجو و لە ئەنجامدا 10 قوتابی، 4 مامۆستا، پۆلیسێک و کارمەندێکی فرۆشگەی قوتابخانەکە بریندار بوون.
 
قوتابییە هێرشکارەکەش بە هەمان تفەنگ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین و بای بەهێز لە رووها

لە رووها کەسێک لە ئەنجامی رەشەبا گیانی لەدەستدا و 40ی دیکە برینداربوون

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوای بارانی بەخوڕ، لافاو دروستبوو و بایەکی بەهێزیش هەڵیکرد. لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە دوو شارۆچکەی رووها پشووی خوێندن راگەیێندرا