روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک

05-07-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان نییە و ئەو هەواڵانەش راست نین گوایە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل لە سنووری پارێزگای هەولێر.
 
 بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند میدیایەکی ئەلکترۆنیی فەرمی لە ئێران وا بڵاوکراوەتەوە، "گوایە شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل."
 
وەزارەتی ناوخۆ هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "چەواشەکارین و دوورن لە راستی. نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی واش ئەنجام دراون."
 
"شەوی رابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووەتەخوارەوە، ئەم هێرشانەش لەلایەن هەندێک گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنەبەر،" راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا وا دەڵێت.
 
لە راگەیێندراوێکی کورتدا کە شەوی 3ی تەممووزی 2025 بڵاویکردەوە، دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاژێر 9:58ی شەو، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە."
 
راگەیێندراوەکە جەختی لەوە کردبووەوە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.