رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 71% دابەزیوە، بەراورد بە هەفتەی پێشتر نزیکەی 17 ملیار دینار کەمیکردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردووەتەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 28-06-2025 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 04-04-2025، شەش ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە.
هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور 23 ملیار و 571 ملیۆن و 957 هەزار و 395 دینار بووە، بەوەش زیاتر لە 16 ملیار و 800 ملیۆن دینار کەمیکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی مانگی رابردووی ئەو دوو پارێزگایە زیاتر لە 60 ملیار دینار بووە.
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 401 ملیار دینار.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
بە درووشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ