رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی میدیایی رووداو قسەی لەگەڵ ماڵباتی هونەرمەند بەیتۆجان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ئێستا تەندروستیی لە پێشوو باشترە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکدا چارەسەر وەردەگرێت.
پێش دوو رۆژ تەندروستیی بەیتۆجان تێكچووبوو، بەڵام ئێستا بەگوتەی ماڵباتەکەی، دۆخی تەندروستیی بەرەو باشبوون دەڕوات و هەواڵی گیان لەدەستدانی رەتدەکەنەوە.
رووداو قسەی لەگەڵ هونەرمەند ئارمانجیش کرد، ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری تەندروستیی بەیتۆجانە و لە رۆژی یەکەمەوە لە نەخۆشخانە لەگەڵیدایە و گوتی، "پێش نیو کاژێر بە دوور و درێژی قسەم لەگەڵیدا کرد و بەیتۆجان زۆر بەباشی قسەی دەکرد و لە پێشتر باشتر بوو."
بەیتۆجان لە دۆخی تەندروستیی هەلبەستڤان ئەحمەد حوسێنیی پرسیوە و بە ئارمانجی گوتووە حەزدەکات سەردانی بکات، کە خۆیشی لە ستۆکهۆڵم لەژێر چاودێریی پزیشکدا چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە وەردەگرێت.
بەیتوڵڵا گونەری، هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان، ناسراو بە بەیتۆجان، لە ساڵی 1955 لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە و ماوەیەکە تووشی شێرپەنجە بووە و لە ستۆکهۆڵم چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ