وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان: TBI وەڵامی تەلەفۆنەکانمان ناداتەوە

04-08-2024
نەهرۆ محەممەد
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی پڕ گلەیی و نیگەرانیی بۆ بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی (TBI) دەنێرێ و دەڵێت، دروستکردنی هەژمار و کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زۆر دوادەکەوێ. دەشڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا بانکەکە تەنیا وەڵامی یەک نامەی ئەلیکترۆنیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، تاڕادەیەکی زۆریش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی فەرامۆش کردووە.
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، رۆژی 22-07-2024، نووسراوێکی بۆ بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی ناردووە، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، تێیدا گلەیی و نیگەرانی خۆی لە سست بەڕێوەچووکانی کارەکانیان و وەڵامنەدانەوەی پەیوەندییەکان لە لایەن بانکەوە دەردەبڕێ لەبارەی بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆرانی نێو پڕۆژەی هەژماری من. 
 
مانگی شوباتی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی راگەیاند. 
 
وەزیری دارایی لە چەند خاڵێک سەرنج و تێبنی و نیگەرانییەکانی دەخاتەڕوو: 
 
یەکەم: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دیدگایەکی پێویستی نییە لەبارەی بەشداربووان و دانانی ئامێری ئەی تی ئێمەکانی، زیاتر لە هەشت هەزار کەس ئەو بانکەی دیاری کردووە، بۆ ئەوەی مووچەکانیان تێدا بەجێ بکەن، دەبووایە بانکەکە هەشت ئامێری نوێ لە هەرێمی کوردستان دابنێ بۆ خزمەتکردنی بەشداربووەکانی، بەڵام سێ مانگ تێپەڕیوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکی لە بانکەکە بەدەست نەگەیشتووە، هیچ بەرچاوڕوونییەکی لەبارەی ژمارەی ئامێرەکان و شوێنەکانیان نییە و تادێت سکاڵای هاونیشتمانیش لە دژی خزمەتگوزاریی بانکەکە زیاد دەکات.
 
دووەم: تێبینمان کردووە دروستکردنی هەژماری بانکی و خشتەی رادەستکردنی کارتەکان زۆر دوادەکەوێ، هەندێک کات دوو مانگ دەخایەنێ. بانکەکە گرفتارە بەدەست دواکەوتنی زۆری کارتەکان بە تیمی هەژماری من. لە 16 ئایاری 2024 دا، 368 بەشداربوو و لە 23 ئایاری 2024 دا 453 بەشداربوو زانیارییەکان لەلایەن تیمی ژماری منەوە دراوەتە بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی.
 
هەروەها لە نامەکەدا هاتووە، لە 15ی تەمموزی 2024 تیمی بانکەکە زانیاریی هەژمارەکانیان ناردووە. لە کۆی 821 کارت، 802 کارت لەلایەن بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی رادەستی تیمی هەژماری من کراونەتەوە. کە 116 کارت لە 4 ئایار و 689 کارتی دیکە لە 9 ئایار رادەست کراونەتەوە.
 
هەروەها لە 30 ئایاری 2023 دا 2557 بەشداربوو. لە چواری حوزەیرانی 2024دا 539 بەشداربوو، لە 13ی حوزیرانی 2024دا ، 653 بەشداربوو، لە 28ی تەممووزی 2024 دا، 710 بەشداربوو زانیارییەکان لەلایەن تیمی ژماری منەوە دراونەتەوە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی. بە گشتی لە کۆی چوار هەزار و 459 کارت، چوار هەزار و 389 کارت-یان لە 18ی تەممووزی 2024 رادەست کراونەتەوە. 
 
لە 5ی تەممووزی 2024، هەزار و 371 بەشداربوو. لە 13ی تەمموزی 2014دا، 162 بەشداربوو لە 20 تەمموزی 2024دا، هەزار و 223 بەشداربوو زانیارییەکانیان لەلایەن تیمی هەژماری منەوە دراونەتەوە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، بەڵام تائێستا کارەکانیان رادەست نەکراوەتەوە.
 
لە کۆی ئەو هەشت هەزار و 36 بەشداربووەی زانیارییەکانیان بۆ بانکەکە نێردراوە، پێنج هەزار و 194یان کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە.
 
سێیەم: بانکەکە تائێستا گرێبەستی هاوبەشی (گرێبەستی پڕۆژەی هەژماری من)ی واژۆ نەکردووە، کە لە 7ی تەممووزی 2024 لەگەڵ بانکەکە کراوە، ئەم دواکەوتنە نادڵنیایی  و ئاستەنگ لە بەردەم ئامانجە هاوبەشەکانمان دروست دەکات. لە گرێبەستەکەدا رۆڵ، ئەرک و مافی هەر لایەنێک روون کراوەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە هەموو بانکە بەشداربووەکان لە دەستپێشخەری هەژماری من گرێبەستەکەیان واژۆ کردووە.
 
چوارەم: بانکەکە وەڵامی نووسراوی ئێمەی نەداوەتەوە، لەبارەی داواکارییەکانی تایبەت بە زانیاریی (RFI) کە لە 29ی نیسانی 2024 کراوە، لەگەڵ ئەوەی بانکەکە بەشداربووە لە کۆپی تەواونەکراو لە 21ی ئایاردا، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی بەدواداچوونەکانیان بەدەست نەگەیشتووە، لەکاتێکدا ئەو زانیارییانە گرنگن بۆ تێگەیشتن لە توانای بانکەکە لە خزمەتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
 
پێنجەم: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، بەپێی پێویست وەڵامی تەلەفۆن و نامەی ئەلکیترۆنیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناداتەوە. بەجێکردنی مووچەی کەرتی گشتی پێویستی بە خاڵێکی پەیوەندیی تەرخانکراو هەیە بۆ ئەوەی لەو رێگەوە بە خێرایی وەڵامی پێویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بداتەوە، ئەوەش کارێکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پڕۆژەکە. لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بانکی عێراقی بۆ بازرگانی تەنیا وەڵامی یەک نامەی ئەلیکترۆنیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی فەرامۆش کردووە.
 
ئاوات شێخ جەناب دەڵێت، لەو سۆنگەیەوە، هانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دەدەن دەستبەجێ رێکار بگرێتەبەر کە هاوڕێک بێت لەگەڵ خشتەکانی کاتی پڕۆژەکە و پابەندبوونەکانی. 
 
هەروەک داوا لە سەرۆکی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی و تیمەکەی دەکەن، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری و تیمی هەژماری من لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و تیمی خۆجێی بانکی عێراقی بازرگانی تاوەکو کارەکان بەرەو پێشەوە بڕۆن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد سلێمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان

سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان داوای کۆبوونەوە دەکات و دیوانی پەرلەمان بە "ناپەیڕەویی" دەزانێت

سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات، سێشەممە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادە بن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت: "بانگهێشتەکە پەیڕەویی نییە و ئێمە ئاگادار نین".