رووداو دیجیتاڵ
ژنێک لە پارێزگاى واستی عێراق، منداڵە کچەکەى هەڵدەداتە نێو رووبارى دیجلە. بەگوێرەى پۆلیسی شارەکە، هۆکارەکەى کێشەى خێزانى بووە لەگەڵ هاوژینەکەى.
بەگوێرەى راگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى واست، هێزەکانیان لەو پارێزگایە ژنێکیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتى ئەوەى لە ناوچەى حورا لە شارى کوتى ناوەندى پارێزگاکە، منداڵە کچەکەى فڕیداوەتە نێو رووبارى دیجلە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى واست دەڵێت، دواى رزگارکردنى ئەو منداڵە لە خنکان، دەزگا ئەمنییەکانى لێکۆڵینەوەیان کردووە و دەرکەوتووە لەلایەن دایکیەوە فڕێدراوەتەوە نێو ئاوى رووبارەکە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە؛ لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ژنەکە بەهۆى ناکۆکى خێزانى لەگەڵ هاوژینەکەى، ئەو کارەى کردووە و دۆسیەکەیشی رەوانەى دادگەى تایبەتمەند کراوە، بەمەبەستى گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی بەرامبەری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ