لە کوردستانەوە تاوەکو پاریس؛ ناوی پێشمەرگە لەسەر شەقام و پارک و پەیکەرەکان دەدرەوشێتەوە

05-09-2025
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ناوی پێشمەرگە لە جیهان دەدرەوشێتەوە
ناوی پێشمەرگە لە جیهان دەدرەوشێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گەورەترین رووبەری سەوزایی کە بە ناوێکی پیرۆزی کوردەوە کرابێت، پارکی پێشمەرگەی هەولێرە. رووبەرەکەی 52 دۆنمە. ساڵی 2014 بەردی بناخەی دانرا و دوای دوو ساڵ بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.
 
ئێستا پارکەکە یەکێکە لە پارکە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان و پێداویستییەکانی خەڵک و رێبوارانی تێدا فەراهەم کراوە.
 
لە هەر پێنج پارێزگاکەی باشووری کوردستان، دەیان پەیکەر، شەقام، چوارڕیان و سەدان قوتابخانە، نەخۆشخانە و گەڕەک بە ناوی پێشمەرگەوە کراون. زۆربەیان گوزارشتی جیاجیایان هەیە، هەندێکیان کارەساتبارن، وەک پەیکەری هوجام سورچی لە رۆڤیا، کە رەمزی خۆڕاگریی پێشمەرگە و گیانفیداییە بۆ خاک و نیشتمان.
 
پێشمەرگە هەزاران شەهید و برینداری لەپێناو خاکی ئەم نیشتمانەدا بەخشیوە. ساڵی 2013 پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک دروست کرا و ئاڵای کوردستانیشی لە دەستدا بوو. ساڵی 2016 بە زەبر و زەنگ ئاڵاکەیان لێ سەندەوە، بەڵام نەیانتوانی ناوەکەی بگۆڕن.
 
لە شەقامێکی ناوەندی قەزای سۆرانیش، فولکەی پێشمەرگە هەیە، بە ناوبانگترین شوێنی شارەکەیە و مایەی دڵخۆشیی سەدان کەسە کە هەموو تەمەنیان بە پێشمەرگایەتی بەسەر بردووە.
 
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانیش، پارکێکی خنجیلانە بە ناوی پێشمەرگەوە ناونراوە. مێژووی ئەو شوێنانەی بە ناوی پێشمەرگەوە ناونراون بۆ دوای ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە، پێش ئەو کاتە ناوەکە قەدەخە بوو و لەسەر گوتنی، سزاکەی دەگەیشتە پەتی سێدارە.
 
ماوەیەکی زۆرە پێشمەرگە وەک ناو و هێزێکی رێکخراو و بەهەیبەت، سنووری وڵاتانی بڕیوە. لە سەردەمی شەڕی داعشیشدا بە پارێزەری ئازادیی جیهان لە قەڵەمدرا و لە بەرامبەر ئەو قارەمانێتییەدا، لەنێو دڵی ئەورووپا و لە پایتەختی فەرەنسا رێڕۆی بەنێوەوە دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە