پسپۆران و ژینگەپارێزان داوا دەکەن بڕیاری گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی ژاوە هەڵبوەشێندرێتەوە

04-09-2025
سینا سۆما
دیمەنی بەنداوەکە.
دیمەنی بەنداوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگای سنە رووبەڕووی کێشەی کەمئاوی بووەتەوە. وەک چارەسەر، بەرپرسەکانی بڕیاریان داوە دەست بە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی ژاوە بکەن، بەڵام هەنگاوەکەیان رەخنەی بەشێکی ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکەی بەدواوە هاتووە. 
 
د. موختار هاشمی، پسپۆری ئاو و مامۆستای زانکۆ لە سنە: "بەهۆی ئەوەی ئاوەڕۆ و پیسایی شاری سنە، 82 گوند و هەروەها ئاوەڕۆی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ، هەموو ئەمانە دێنە نێو رووباری قشلاخ و رووباری گاوەرۆ، ئاوێکی زۆر پیس دەچێتە نێو کۆگەی بەنداوەکە".
 
بەنداوی ژاوە 12 ساڵە دروست کراوە، بەڵام بەهۆی کێشە ژینگەییەکانەوە تاوەکو ئەم ساڵ ئاوی تێیدا گلنەدرایەوە.
 
قووڵتربوونەوەی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای سنە وایکرد، ئەم ساڵ بڕیار بدرێ دەست بە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکە بکرێ، ئەوەش وەک هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی کێشەکە.
 
بەڵام بەشێکی پسپۆران و ژینگەپارێزان دەڵێن، هەنگاوەکە کاریگەری نەرێنی گەورەی زۆریشی دەبێ. 
 
د. موختار هاشمی، پسپۆری ئاو و مامۆستای زانکۆ لە سنە: "ئێمە دەزانین و ئەوانیش دەزانن کە نابێ ئاو لە بەنداوەکە گلبدرێتەوە. بۆ نموونە رێژەی فوسفۆر تێدا بە رادەیەک بەرزە کە شەش هیندەی پێوانەی رێگەپێدراوە. هەروەها رێژەی نایتروجین ئازۆت تێدا زۆر بەرزە. هەروەها رێژەی باکتریای تۆتال و ڤێکال کۆلیفۆرمی ئاوی بەنداوەکە زۆر بەرزە. بۆیە ئەو ئاوەی لە پشت بەنداوەکە کۆدەبێتەوە، هەمووی ئاوەڕۆ و ئاوی پیسە."
 
ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، ئاوی بەنداوی ژاوە تەندروست نییە و ئاوەڕۆی شاری سنە و گوندەکانی دەوروبەری تێکەڵ دەبێت و نەوەک تەنیا بۆ خواردنەوە نابێت، تەنانەت بە کەڵکی ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانیش نایەت.
 
فەرید زەرنگار، ژینگەپارێزی خەڵکی سنە: "ئەگەر ئەم ئاوە کە رێژەیەکی زۆری پیسایی لەسەرە و کواڵیتییەکەی زۆر خراپە، ئەگەر بنێردرێت بۆ ئەم ناوچانە و تێکەڵی خاک، کانیاو و رووبارەکان بێ، کاریگەری لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەبێت و ئالوودەیان دەکات."
 
ئەم ساڵ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بوونەتەوە و لە 25 پارێزگا و 53 شاری ئەو وڵاتە کێشەی کەمئاوی هەیە.
 
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سنەش، بەنداوەکانی پارێزگاکە تەنیا 44٪ ئاویان تێدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.