بۆچی بەریتانیا وزەبەخشەکانی بۆ خوار 16 ساڵ قەدەخەکرد؟ زیانەکانی بزانە

05-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
وردەکاریی بڕیارەکە
وردەکاریی بڕیارەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چەندان جۆری جیاوازی خواردنەوە وزەبەخشەکانن لەسەر رەفەی مارکێتەکانی ئینگلاندن، بەڵام حکومەتی بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لەبارەیانەوە راگەیاندووە، کە نابێت بە کەسانی خوار 16 ساڵان بفرۆشرێن.
 
وێس ستریتینگ، وەزیری تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتیی بەریتانیا رایگەیاند: ''هەشت لە 10 دایباب دەیانەوێت ئەم قەدەخەکردنە ببینن، بەتایبەت ئەو مامۆستایانەی کە کاریگەریی کافاین لەسەر رەفتار و سەرنجی قوتابییەکانیان دەبینن، بەشێکی زۆری ئەم خواردنەوانە نەک تەنیا کافاینیان بەرزە، بەڵکو شەکری زۆریشیان تێدایە، بۆیە ئەمە ئاڵنگارییەکی راستەقینەیە دژی قەڵەویش''.
 
خواردنەوە وزەبەخشەکان بەتایبەت ئەوانەی کافاینیان زۆرە و لە لیترێکدا زیاتر لە 150 میلیگرامیان تێدایە، قەدەخەن.
 
مادەکانی نێو وزەبەخشەکان چەندان کاریگەریی لاوەکیی کورتخایەن و درێژخایەن لەسەر جەستە دروستدەکەن کە دیارترینیان تووشبوونە بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ناڕێکیی لێدانی دڵ و پاشانیش جەڵتەی لێدروست دەبێت.
 
هەروەها جەستە وشک دەکەنەوە و خەو و رەنگی ددانەکانیش تێکدەدەن. ئەمە جگە لەوەی گورچیلەکانیش قوربانیی سەرەکیی ئەم خواردنەوانەن.
 
قەدەخەکردنی وزەبەخشەکان دەستپێشخەرییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی 'قەڵەوی، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی خەو' لەنێو منداڵان.
 
دکتۆر سەرمەد مەزهەر، پزیشکی گشتییە لە بەریتانیا، دەڵێت: ''رێگەی سەرەکیی دروستکردنی کاریگەریی وزەبەخشەکان لەڕێگەی کافاین و هاندەرەکانیان نێویانەوەیە، ئەوانە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن زیاد دەکەن، دەتوانن واتلێبکەن کە هەست بە ماندووبوون نەکەی، بەڵام منداڵان هێشتا مێشکیان گەشە دەکات و جەستەیان بچووکترە، بۆیە زیاتر کاریگەریی دروستدەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کەمیی سەرنج و کێشەی خەوتنیان''.
 
بەپێی حکومەتی بەریتانیا، سێیەکی منداڵانی 13 بۆ 16 ساڵان هەفتانە لانیکەم خواردنەوەیەکی وزەبەخش دەخۆنەوە، ساڵانەش نزیکەی هەزار منداڵ رۆژانە بتڵێک وزەبەخش دەخۆنەوە.
 
ئێستاش بۆ منداڵان فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە لە مارکێتەکان قەدەخە کراوە و چیدیکە بۆ ئەو تەمەنانە بەردەست نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.