رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لەنێوان دوو بنەماڵەی قەزاکە شەڕ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
دکتۆر زولفیقار حەیدەر، قایمقامی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەڕەکە لە نزیک قایمقامییەتی قەزای خورماتوو دروست بووە، لەوکاتەدا خەڵک لەشوێنەکەبوون کە تەقەکراوە بەهۆیەوە کەسێک کە خەڵکی دەرەوەی قەزاکەبووە گیانی لەدەستداوە."
قایمقامی خورماتوو باسی لەوەشکرد: "چوار کەسی دیکە بریندارن یەکێکی دیکە لە بریندارەکان لایەنی شەڕەکە نییە و پێوەبووە، لەو چوار کەسەی بریندارن کەسێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام سێیەکەی دیکە دۆخیان باشە و بۆ چارەسەر هەر چوار بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون."
قایمقامی خورماتوو ئەوەشی بە رووداو گوت کە "پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان کەوتوونەتە لێکۆڵینەوە و ژمارەیەک لەوانەی شەڕەکەیان کردووە، دەستگیرکراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ