پەروەردەی سلێمانی: بایکۆت نەماوە و تاقیکردنەوەکان دواناخرێن

05-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بایکۆت کۆتاییهاتووە و لەو سنوورەش تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا دەکرێن.
 
دوێنێ هەڵسەنگاندن بۆ بازنەی یەکەمی قوتابیان کە پۆلەکانی یەک، دوو و سێ دەگرێتەوە، لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەردەوامە. بڕیارە 8ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە پۆلەکانی چوار بۆ 12ی بنەڕەتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسێکی باڵا لە پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مامۆستایان گەڕاونەتەوە بۆ دەوام و لە 8ی مانگدا هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیاندا دەکرێن."
 
هەر ئەمڕۆ فەرهاد قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارمان داوە نەبینە هۆکاری دواکەوتنی تاقیکردنەوەکان و بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن."
 
هەروەها ئاوات محەممەد، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مەرجی سەرەکیمان بۆ گەڕانەوە بۆ دەوام مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بوو، دوای جێبەجێبوونی داواکانمان کۆتاییمان بە بایکۆت هێنا و ئامادەین بۆ تاقیکردنەوەکان."
 
لە 1ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە بەشێکی مامۆستایان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەڵام دەوام لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو دوو سنوورە ئاسایی بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."