وەزیری پێشمەرگە بۆ رووداو: تاوەکو کۆتایی 2026 هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێن

05-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و بەردەوامن. ئاماژە بەوەش دەکات، "تاوەکو کۆتایی 2026 یەکەی 70 و 80 دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
 
رۆژی چوارشەممە، 5ی شوباتی 2025 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و بەردەوامن، یەکخستنى پێشمەرگە بەشێکى سەرەکییە لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانمان بۆ دروستکردنی سوپایەکی بەهێز و نیشتمانى."
 
بە گوتەی شۆڕش ئیسماعیل، پرۆسەى چاکسازى و یەکخستنى هێزى پێشمەرگە "قۆناخى دژوارى بڕیوە، هەنگاوى پێویستمان بۆ یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە ناوە و بەردەوامیش دەبین لە ئامانجەکانمان."
 
وەزیری پێشمەرگە ئەوەی ئاشکرا کرد، "تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 هەموو هێزەکانی پێشمەرگە بە یەکەی 70 و 80ـشەوە یەکدەخرێن."
 
دوێنێ سێشەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فیرقەکانی 3 و 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
 
نێچیرڤان بارزانی باسی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەرەوپێشچوونەکانی لەم بوارە دا کرد. رایگەیاند "ئەم دەستکەوتە نیشانەی ئیرادەی پتەومان و بەرهەمی ئەو قوربانییە گەورەیە کە گەلی کوردستان و پێشمەرگە لەماوەی چەندین دەیە پێشکێشیان کردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.