پزیشکێک لە کۆبانی: نەخۆشیی سکچوونی خوێناوی لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
منداڵەکان تووشی نەخۆشی بوون و دەرمان نییە بۆ چارەسەرکردنیان.
منداڵەکان تووشی نەخۆشی بوون و دەرمان نییە بۆ چارەسەرکردنیان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پزیشکێک لە کۆبانی دەڵێ، بەهۆی بەردەوامیی گەمارۆکانەوە و نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەکە، زیاتر لە 22 منداڵ تووشی کێشەی ریخۆڵە و سکچوونی خوێناوی بوون و دەرمان بۆ چارەسەرکردنیان دەستناکەوێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-02-2026، بەختیار مودەرس، پزیشک لە کۆبانی، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 13:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سیما ئابخزر پێشکێشیکرد رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی شارەکە خراپە و نەخۆشی لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.
 
نزیکەی 20 رۆژە گەمارۆی سوپای عەرەبیی سووریا لەسەر کۆبانی بەردەوامە. بەگوتەی بەختیار مودەرس، بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن، کارەبا، شوێنی مانەوەی گونجاو بۆ ئاوارەکان، زیاتر لە 22 منداڵ تووشی نەخۆشیی تایبەت بە ریخۆڵە و سکچوونی خوێناوی (Dysentery) بوون و لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
 
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوە کرد، دەرمانی پێویست لە کۆبانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو منداڵانە بەردەست نییە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، ''ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێ، کارەساتێکی گەورە روودەدات.''
 
کۆبانی نزیکەی 500 هەزار دانیشتووی هەیە کە دوای هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریاش، لە تەبقە، رەققە، شەهبا و گوندەواری دەوروبەری، نزیکەی 100 هەزار هاونیشتمانیی دیکە روویان لە شارەکە کردووە. ئەو پزیشکە گوتی: ''ئێستا بەهۆی بەردەوامیی گەمارۆکانەوە و نەبوونی خزمەتگوزاری، سەرجەمیان لە دۆخێکی خراپدا دەژین.''
 
سەرەڕای ئەوەی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و شەڕ راگیرا، بەڵام هێشتا گەمارۆی سوپای عەرەبیی سووریا لەسەر کۆبانی هەڵنەگیراوە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا، ئینتەرنێت و سووتەمەنیش لەسەر خەڵک بڕاون.
 
تاوەکو ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی حەلەبەوە هەندێک هاوکاری گەیاندووەتەوە کۆبانی، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نەبوون و هاونیشتمانییان داوای کردنەوەی رێڕۆی مرۆیی دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆگەکردن و دابەشکردنی هاوکارییەکانی رەنجی رووداو لەلایەن دەزگەی خێرخوازیی بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: شتومەکی کەمپەینەکەی رووداو لە قامشلۆ دانراوە و رۆژانە دابەشی دەکەین

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، 380 بارهەڵگر پێداویستی و خۆراک گەیێندراوەتە رۆژئاوای کوردستان و بەشێکیان لە کەمپەینی (رەنجی رووداو) بوون لە تۆڕی میدیایی رووداو.