رووداو دیجیتاڵ
لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر هاونیشتمانییان گوێبیستی چەند دەنگێکی گەورەبوون، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێریش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی یان هێرشێک نییە بۆسەر هەولێر، بەڵکو دەنگی ئەو تەقینەوانە بەهۆی مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
هاوکات نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە هەولێر هیچ رووینەداوە و دەنگەکە راهێنانی سەربازی بووە لە بنکەیەکی سەربازیی نزیک هەولێر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە.
هاونیشتمانییان لە گەڕەکەکانی باداوان، شاوێس، مەلا ئۆمەر و ناوچەکانی سەر رێگەی موسڵ و چەند گەڕەکێکی دیکە گوێیان لە دەنگەکەبووە. هاونیشتمانییەک بە رووداوی گوت: "دەنگەکە زۆر بەرز بوو و زیاتر لە 10 جار گوێمان لێبوو." هاونیشتمانییەکی دیکەش بە رووداوی گوت: ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان خەڵک بڵاوبووەتەوە.
ڤیدیۆ گەیشت؛ ئەو دەنگەی ئەمشەو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر بیستراوە بەمشێوەیە بووە. چاوتان لەسەر رووداو بێت، زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. pic.twitter.com/Ugp3IoPfXB
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 5, 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ