بەرپرسێکی کۆمیسیۆن: تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک 84٪ـی تێپەڕاند

05-03-2024
هیدایەت جان
خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دهۆک بەرزترین ئاستی تۆماری بایۆمەتری لە هەموو عێراق تۆمارکردووە و ئاماژە بەوە دەکات، زیاتر لە 887 هەزار کەس لەو پارێزگایە مافی دەنگدانیان دەبێت.
 
رۆژی سێشەممە، 5-3-2024، خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق میوانی بوولتەنی نیڤرۆژی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە هەوار جەلالەدین پێشکێشی دەکات و رایگەیاند، "لە پارێزگای دهۆک 887 هەزار و 110 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و ئەوەش بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانەکەی، دەبێتە بەرزترین ئاستی تۆماری بایۆمەتری کە ٪84ـە".
 
خالید عەباس گوتی، "ئەو هاونیشتمانییانەی لە ساڵانی 2022 و 2023 ناویان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارکرابوو، هەفتەی رابردوو کارتی دەنگدانیان گەڕایەوە کە ژمارەیان 130 هەزار کەسە".
 
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ رۆژی دەنگدان، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "لە پارێزگای دهۆک 264 بنکەی دەنگدان دەستنیشانکراون و چاوەڕوان دەکەین لەنێوان هەزار و 700 بۆ هەزار و 800 وێسگەی دەنگدانمان هەبێت".
 
هاوکات، ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ حیزبەکان واڵاکرد و دوا وادەش بۆ تۆماری هاوپەیمانێتییەکان 14ـی ئەم مانگەیە.
 
بە گوتەی خالید عەباس، قۆناخی دواتر تۆمارکردنی ناوی بەربژێرە سەربەخۆکانە لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە مەرجی ئەوەیان بۆ دانراوە، هیچ پێشینەیەکی تاوانیان نەبێت، دانیشتووی ئەو بازنەیە بن کە خۆیان تێدا بەربژێر کردووە، تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت و خوێندنەوە و نووسین بە باشی بزانن.
 
بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشبینی دەکات 12ـی ئەم مانگە لایەنە سیاسییەکان لیستی بەربژێرەکانیان رادەستی کۆمیسیۆن بکەن کە ژمارەی بەربژێرەکان نابێت لە دوو هێندەی ژمارەی کورسی بازنەکان زیاتر بێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.