رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی راپەڕین دا دەڵێت، گەلی کوردستان بە یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سەر قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوەستێتەوە.
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە یادی 33یەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مێژوو سه‌لماندوويه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زيانى زۆريان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه.
رۆژی 05-03-1991 خەڵکی رانیە لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتر ئەو راپەڕینە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى 1991 له رانيه‌ى ده‌روازه‌ى راپه‌ڕينه‌وه، "گيانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مينه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازاديدا ڕاپه‌ڕى، كۆتايى به يه‌كێك له خوێناويترين و دژوارترين سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا. ئیتر هه‌رگيز واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزه‌كانى راپه‌ڕين ناهێنێت."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی لە یادی راپەڕین:
ساڵيادى (33)ى ڕاپه‌ڕينى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه پيرۆز بێت. سڵاو و دروود له يادى شه‌هيده قاره‌مانه‌كانى ڕاپه‌رين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى 1991 له ڕانيه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕينه‌وه، گيانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مينه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازاديدا ڕاپه‌ڕى، كۆتايى به يه‌كێك له خوێناويترين و دژوارترين سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا. ئیتر هه‌رگيز واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين ناهێنێت.
ڕاپه‌ڕين به بڕوا و ئيراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به يه‌كڕيزى و ته‌بايى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵيدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات.
ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين له ژيان و ئازادى، ديموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنياتنانى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌يى بێت، ته‌نيا به كارى هاوبه‌ش و يه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ييمان ده‌بێت.
مێژوو سه‌لماندوويه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زيانى زۆريان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆيه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕين ده‌بێ هه‌ميشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سه‌ختييه‌كان و له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتردا كار بكه‌ين.
سڵاو له يادى ڕاپه‌ڕين، له گه‌لى دڵسۆز و خۆڕ‌اگرى كوردستان، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/5
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ