رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئێران رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، هێرشێکی درۆنییان کردووەتە سەر پێگەیەکی ئەمریکا لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان.
سوپا لە راگەیێندراوێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، دەڵێت: "بارەگای هێزە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکا لە هەولێری عێراق، بە درۆنە هێرشبەرەکانی هێزی وشکانیی سوپاوە کرایە ئامانج."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ