رووداو دیجیتاڵ
مەنوچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانەی باس لە نائارامی لە سنوورەکانی رۆژئاوا دەکەن، لەلایەن میدیاکانی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکاوە بڵاودەکرێنەوە و بە تەواوی بێ بنەما و ناڕاستن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5-3-2026، پارێزگاری کرماشان ئەو قسانەی کردووە.
هەروەها پارێزگاری کرماشان ئاماژەی بەوە کرد، "سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکاندایە و تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێک لەبارەی دزەکردن یان هاتووچۆی نایاسایی گرووپە چەکدار و دژبەرەکان لە سنوورەکانی پارێزگاکە تۆمار نەکراوە".
ئەو بەرپرسەی ئێران دەڵێت، "سوپای پاسداران، ئەرتەش، فەرماندەیی پۆلیس و هێزەکانی پاسەوانیی سنوور بەوریاییەوە لە ئامادەباشیدان و رێگە نادەن هیچ زیانێک بەر ئاسایشی سنوورەکانی وڵات بکەوێت".
پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانە؛ رووبەری 24,640 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە درێژایی 371 کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ باشووری کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ