رووداو دیجیتاڵ
لە رێگەی خۆی-سەڵماسی پارێزگای ورمێ، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکە برینداربوون.
ئێوارەی سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند: " دوو ئۆتۆمبێلەکە رووبەڕوو پێکیانداداوە و لە شوێنی رووداوەکەدا سەرجەم سەرنشینەکان برینداربوون."
بە گوتەی حەمید مەحبووبی، دوو لە سەرنشینەکان بەر لەوەی بگەنە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
حەمید مەحبووبی ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا 5 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
16-02-2026 حەسەن موئمینی، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، لە 9 مانگدا 15 هەزار و 513 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانکۆی زانستی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوی هاتووچۆ دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، بە سێیەمین هۆکاری سەرەکیی مردن لە ئێران دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ