رووداو دیجیتاڵ
تەنیا ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەولێر حەوت درۆن تێکشکێندراون و هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە.
شەوی یەکشەممە، 05ـی نیسانی 2026، لە کەمتر کاژێرێکدا حەوت درۆن ئاراستەی ئاسمانی هەولێر کران و سەرجەمیان تێکشکێندران.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێرشەکان لە نێوان کاژێر لە كاژێر 10:20 ی ئەمشەو بۆ كاژێر 11:00 بوون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، درۆنەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێندراون و هیچ زیانێکیان نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمشەو بە دوو درۆنی دیکە هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە.
بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 659 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ