قوباد تاڵەبانی: قۆڵبادانی حیزبی و شەخسی داهاتووی هەرێمەکەمانی خستووەتە مەترسییەوە

05-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە "ناسەقامگیر" دادەنێت و دەڵێت، "ململانێی ناتەندروست و قۆڵبادانی حیزبی و شەخسی داهاتووی هەرێمەکەمانی خستووەتە مەترسییەوە"
 
رۆژی دووشەممە 05-06-2023، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوێد لە عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرد. 
 
لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "جەختمکردەوە کە تەنها بەیەک گوتاریی و یەکڕیزییەوە دەتوانین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین." 
 
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی سوێد لە عێراق
 
ململانێی ناتەندروست و قۆڵبادانی حیزبی و شەخسی داهاتووی هەرێمەکەمانی خستووەتە مەترسییەوە، بەتایبەت کە لەدۆخێکی سیاسی و ئابووری ناسەقامگیرداین.
 
لەکۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق باسی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستانمان کرد و جەختمکردەوە کە تەنها بەیەک گوتاریی و یەکڕیزییەوە دەتوانین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.