رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە لەسەر داهاتی ناوخۆ، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
محەممەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رووداوی گوت، "چوار هەزار و 104 مامۆستای گرێبەست لە 16 زانکۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دەوام دەکەن."
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست گوتیشی، "لە ساڵی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست دامەزراوین و بەو هیوایەین رۆژێک ببینە هەمیشەیی."
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رۆژی 7-10-2024 فەرمانى بەگرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژۆ کرد.
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو گرێبەستەکان و ئەوانەی لە دوای 1ـی تەممووزی 2024 دامەزراون لەسەر داهاتی ناوخۆی خەرج دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ