رووداو دیجیتاڵ
سەرپێچی بانگەشە لە سۆشیاڵ میدیا سزاکەی دەگاتە دوورخستنەوەی بەربژێر، بۆ ئەم هەڵبژاردنە کۆمسیۆن لە رێگەی سێ لیژنە و 173 کارمەندەوە چاودێریی سەرپێچییەکانی بانگەشە دەکات لە هەرێمی کوردستان و چاودێری چڕ لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەبێت.
نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیژنەکانمان چاودێریی چڕ دەخەنەسەر سۆشیاڵ میدیا و سێ جۆر سزا هەن لە کاتێکدا سەرپێچییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوزڕاندنە، نووسینی شتی ناڕاست و شێواندنی وێنە یان هەر شتێک کە بێتە مایەی تەشهیرکردن، لەو کاتەدا لیژنە بڕیاری سزای پێبژاردن، زیندانیکردن یان دوورخستەوەی بەربژێر دەدات."
بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان، کەمتر پۆستەر لە شەقامەکان دەبینرێن.
پەیامنێری رووداو چووەتە نێو چایخانەیەک، کەس قسە لەگەڵ کەس ناکات، هەموویان چاویان لە سەر شاشەی مۆبایلە، جارێک سکرۆڵ بکەیت، دوو بۆ سێ بەربژێر دەڵێن، ئەوە باڵا و ئەوە شانمان.
سەڵاح زراری، پێشمەرگەیە و لەبارەی گۆڕانکاری لە بانگەشە کردن باس لەوە دەکات، "کاکە زروفەکە وای لێهاتووە ئەو مۆبایلە 24 کاژێر لەگەڵتە و من بەردەوام سەیری فەیسبووک و تیکتۆک دەکەم ئەوانیش پڕ بوونە لە بەربژێر."
چاودێریی لیژنەکانی کۆمیسیۆن لە بەرژەوەندی بەربژێرانیشدایە، بە دراندن، شێواندن و لادانی فلێکس، یان هەر دژایەتێک بەرامبەریان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەتوانن لە رێگەی هێڵی گەرمی 119 یان لە بنکەکانی کۆمسیۆن سکاڵا بکەن، کۆمسیۆن رێکاری یاسایی بە رامبەر ئەو کەسە دەگرێتە بەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ