لە ئیلام کەسێک برایەکی خۆی دەکوژێت

05-12-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان برایەک تەقەی لە برایەکی بچووکی خۆی کرد و کوشتی.
 
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە، 04-12-2025 لە گەڕەکێکی ناوەندی ئیلام روویدا و ئەو کەسەی کوژراوە، گەنجێکی 38 ساڵ و لەلایەن برا گەورەکەی خۆیەوە کە تەمەنی 50 ساڵە، تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
 
بێهزاد بەستامی، فەرماندەی پۆلیسی شاری ئیلام رایگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی کردووە دوای تاوانەکە رای کردبوو، بەڵام بە ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
 
فەرماندەی پۆلیسی ئیلام دەڵێت، بکوژ دانی بە تاوانەکەی ناوە و بە پۆلیسی گوتووە، بەهۆی کێشەی تایبەتی و خێزانی تەقەی لە براکەی کردووە و کوشتوویەتی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەو بۆسەر هەولێر

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکان: حکومەتی عێراق بەرپرسیارە و دەبێت هەڵوێستی هەبێت

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن "گروپە یاساشکێنەکانەوە" کراوەتە ئامانجی "تیرۆریستی" و دەڵێت، "حکومەتی عێراق لەو پرسە هەستیارە بەرپرسیارە و پێویستە لە زووترین کاتدا هەڵوێستی کردەیی وەربگرێت."