قایمقامی پشدەر: سبەی هاتووچۆ لە دەروازەی کێلێ ئاسایی دەبێتەوە

05-01-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای پشدەر رایگەیاند، هەفتەیەکە بەهۆی بەفربارینەوە هاتووچۆ لە دەروازەی کێلێ وەستاوە، بڕیارە سبەی هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی ببێتەوە.

رۆژی دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2026، بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سنووری قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی، دەروازەی کێلێ بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە هەم لە دیوی ئێمە و هەم لە دیوی ئێرانەوە 7 رۆژ بوو هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی تێدا وەستاوە".
 
بە گوتەی بەکر بایز، رێگاکان لە بەفر پاککراونەتەوە، سبەی هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێتەوە. گوتیشی: "رۆژی دواتر هاتووچۆی بازرگانیش ئاسایی دەبێتەوە".
 
قایمقامی قەزای پشدەر باسی لەوەش کرد: "هەموو ئامادەکارییەک کراوە، سبەی کە گەشتیاران سەردانی دەروازەکەیان کرد، هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە".
 
دەروازەی کێلێ؛ دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین. لە نێوان سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان و قەڵادزێی باشووری کوردستانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو پارێزگایانە مۆڵەتی ژمارە کاتی بە ئۆتۆمبێلەکان نادەن

بەغدا بڕیارێکی نوێ دژی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکردووە کە ژمارەی کاتیی هەرێمی کوردستانیان پێوەیە و لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە دەسووڕێنەوە. بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی کوردستان گومرگ کراون، لە عێراقیش دووبارە گومرگ بکرێنەوە.